كەنەدا داوای یەك ملیار دۆلار لە ئێران دەكات
سكاڵا دژی ئێران تۆمار دەكەن
K24 - ھەولێر
پارێزەرانی قوربانیانی كەوتنە خواری فڕۆكە ئۆكراینییەكە داوای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرەبوو لە ئێران دەكەن.
ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە، كە گرووپێكی پارێزەرانی كەنەدا سكاڵایەكیان لە دژی عەلی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمیر عەلی حاجیزادە فەرماندەی ھێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە لە كەنەدا تۆمار كردووە، ئەو پارێزەرانە داوای زیاتر لە یەك ملیار دۆلار قەرەبوو لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن.
دوای ئەوەی سوپای پاسداران دانی بەوەدا نا كە فڕۆكەی ئۆكراینیا بە ھەڵە و بە موشەكی ئەوان كراوەتە ئامانج وڵاتانی كەنەداو ئۆكراینیا داوای قەرەبوو دەكەنەوە.
بهرهبهیانی رۆژی(8ی كانوونی دووهم/ یهنایری 2020)، فڕۆكهی جۆری "Boeing 737-800" ی سهر به هێڵی ئاسمانی ئۆكرانیا له دوای ههڵفڕینی له فڕۆكهخانهی تاران، له ئاسمان تێكشكا و بهو هۆیهوه (176) كهس گیانیان لهدهستدا، چەند رۆژێك دوای رووداوەكە ئێران دانی بەوە دانا كە فڕۆكەكە بە ھەڵە لەلایەن ئەوانەوە كراوەتە ئامانج.
ھ.م