ئەمەریكا زانیاری نوێ لەبارەی سەربازە بریندارەكانی بۆردوومانی ئێران ئاشكرا دەكات

"بەشێك لە بریندارەكان لە ئەڵمانیا چارەسەریان بۆ دەكرێت"

K24 - ھەولێر

ژمارەی ئەو سەربازە ئەمەریکییانەی بەهۆی بۆردوومانە مووشەکییەکەی ئێران تووشی لەقینی مێشک بوونەوە، گەیشتە 109 سەرباز.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ژمارەی ئەو سەربازانەی بەهۆی بۆردوومانە مووشەکییەکەی ئێران تووشی لەقینی مێشک بوونەوە، گەیشتە 109 سەرباز، 76یان گەڕاونەتەوە خزمەتی سەربازی لە عێراق و 27 سەربازیش لە ئەڵمانیا چارەسەریان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش 21یان رەوانەی ئەمەریکا كراونەتەوە و پێنجییان هەر لە ئەڵمانیا ماونەتەوە.

لە وەڵامی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرەبەیانی 8ی کانوونی دووەمی رابردوو، ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر دوو بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق.

ھ.م