پشتیوانانی عه‌للاوی پشتی تێده‌كه‌ن
"پێناچێت محه‌مه‌د عه‌لاوی له‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه سه‌ركه‌وتوو بێت"
K24- هه‌ولێر:
خۆپیشانده‌ران له شه‌قامه‌كانی به‌غدای پایته‌خته‌وه هه‌ر له ئێستاوه دروشم له‌دژی محه‌مه‌د عه‌لاوی راسپێردراوی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی عێراقی ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ش، كه پێشتر پشتگیری كاندیدبوونی عه‌لاویان ده‌كرد، ئێستا له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان كشاونه‌ته‌وه.
له‌مباره‌شه‌وه ناسر هه‌ركی، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتی كرده‌وه: ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كه له‌به‌ر پشتگیری نه‌كردنی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، پێناچێت محه‌مه‌د عه‌لاوی له‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه سه‌ركه‌وتوو بێت.
ره‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان له پشتگیریكردنی ناوبراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی عێراق، له ئێستاوه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ناوبراو كابینه حكوومییه‌كه‌شی پێك بهێنێت، ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابێت و هه‌مان چاره‌نووسی حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێت.
H.B