له ره‌شنووسی بوودجه‌ی پێنتاگۆندا 47 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان ده‌كرێت
12لیوای پێشمه‌رگه یهكدهخرێنهوه
K24 – هه‌ولێر:
وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا لە ره‌شنووسی بوودجەی ساڵی داهاتوو بڕی زیاتر لە 47 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزی پێشمەرگە تەرخان کردووه و لە کاردانەوەی ئەو هەوڵەشدا، فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە رایگه‌یاند، ئهگەرچی هەنگاوەکەی واشنتن جێگەی دەستخۆشییە، بەڵام وەک پێویست نییە و ئەمه‌ریکا لە هەمووان باشتر دەزانێت پێشمەرگە پێویستی بە چییە.
شرۆڤەکارێکی سەربازیش ئەو هەوڵەی ئەمه‌ریکا دەبەستێتەوە بەوەی، کە هەرێم نەبووەتە بەشێک لە هاوکێشەی قەیرانەکان.
حکوومەتی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ ئەمه‌ریکا هەیە و ئەمه‌ریکاش پابەندە بەوەی پشتیوانیی له پێشمەرگە بکات، پتەوتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمه‌ریکا لە کاتێکدایە، كه ئەمه‌ریکا لە زۆر ناوچەی عێراق هێزێکی نەخوازراوە، بەڵام لێرەدا ئەمه‌ریکاش و هەرێمی کوردستان دوو هەنگاوی زۆر ژیرانەیان ناوە، یەکەمیان چونکە هەرێمی کوردستان نەبووەتە بەشێک لە کێشەی ئێران و ئەمه‌ریکا، دووەم چونکە ئەمه‌ریکا باش زانیویەتی کە جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش زەنگێکی مەترسیدارە و دەبێ وەڵامی پێویست هەبێ.