رووسیا 156 منداڵی چەكدارانی داعشی گەڕاندەوە

لە چەند رۆژی رابردوودا 26 منداڵی دیكە گەڕێندرانەوە

K24 - ھەولێر

رووسیا گەڕاندنەوەی 156 منداڵی چەکدارە داعشەکانی لە عێراق و سووریا راگەیاند.

ئانا کۆزنیتسۆڤا، کۆمسیاری مافەکانی منداڵ لە رووسیا، لە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی، لە بارەگای رێکخراوی ئاسایش و هەماهەنگی، لە ڤییەننا رایگەیاند، لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا 156 منداڵی چەکدارە داعشەکان لە عێراق و سووریا، گەڕێندراونەتەوە بۆ رووسیا.

کۆزنیتسۆڤا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چەند رۆژێک لەمەوبەر 26 منداڵی دیکە لە سووریاوە گەڕێندرانەوە مۆسکۆ.

ھ.م