ساتی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی سعوودی لە یەمەن بڵاوکرایەوە

حوسییەکان فڕۆکەیەکی جۆری "تۆرنادۆ" دەخەنە خوارەوە

K24 – هه‌ولێر:

تورکی مالیکی گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی، خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی شاهانەی سعودیەی لە ناوچەیەکی شاخاوی باکووری یەمەن، لەلایەن حووسییەکانەوە پشتڕاستکردەوە.

هاوکات، حووسییەکانیش دیمەنی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، لە تۆڵەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا، سعودیە هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ژمارەیەکییان ژن و منداڵ بوون.