به‌غدا به‌م جۆره وه‌ڵامی داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكای داوه‌ته‌وه
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه عێراقی و بیانییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌ڵامی داوایه‌كی ئه‌مه‌ریكای داوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، ئه‌مه‌ریكا داوای له عێراق كردووه، سیستمی به‌رگری مووشه‌كی "پاتریۆت" له عێراق جێگیر بكات.
ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه، كه دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سنووری هه‌ولێر و ئه‌نبار، به پێویستی ده‌زانێت دژه مووشه‌كی پاتریۆت له‌و دوو ناوچه‌یه جێگیر بكات.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، "مارك ئیسپه‌ر" كردووه، ورده‌كاری ئه‌و پرسه و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستای عێراق و لێكه‌وته‌كانی روون بكاته‌وه.


سه‌رچاوه: RT
ئ.ر