كرملین ره‌تیده‌كاته‌وه پوتن هێزی ره‌وانه‌ی لیبیا كردبێت
له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ لیبیا

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرملین)، "دمیتری بیسكۆڤ" رایگه‌یاند، سه‌رۆكی رووسیا تا ئێستا هیچ فه‌رمانێكی له باره‌ی ره‌وانه‌كردنی هێز بۆ لیبیا ده‌رنه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، "بیسكۆڤ" له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا گوتی: "ڤلادیمێر پوتن، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی رووسیایه، ئه‌و تا ئێستا هیچ بڕیارێكی بۆ ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ رووسیا ده‌رنه‌كردووه".
گوتیشی: "هیچ سه‌رباز و هێزێكی رووسیا له لیبیا نین".
پێشتر دامه‌زراوه‌ی میدیایی "بی بی سی" بڵاویكردبوویه‌وه، ته‌رمی ئه‌فسه‌رێكی رووسیا له كه‌رتی "ئورینبۆرگ"ی ناوه‌ڕاستی رووسیا به خاك سپێردراوه، ئه‌گه‌ری زۆر له ئارادایه ئه‌و ئه‌فسه‌ره رووسییه له لیبیا كوژرا بێت.
له‌و باره‌یه‌وه "بیسكۆڤ" گوتی: "ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه نییه".
پێشتریش، سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو، بانگه‌شه‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ واقیعدا یه‌ك ناگرنه‌وه، چونكه رووسیا له لیبیا له ئاستێكی هه‌ره به‌رزدا ده‌ستتێوه‌ردانی هه‌یه.