عمران خان: له پاكستان هه‌ڵبژاردن بكرێت ئه‌ردۆغان ده‌یباته‌وه
له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پاكستان‌دا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، عمران خان، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پاكستان‌دا، سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆی بپاڵێوێت، سه‌رده‌كه‌وێت.
سایتی "تورك پرێس"، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنه گه‌رموگوڕه‌ی پیشانی دا بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا، باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن بكرێت، ئه‌ردۆغان له پاكستانیش سه‌رده‌كه‌وێت.
عمران خان، ئه‌وه‌شی گوتووه: ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له په‌رله‌مانی پاكستان هێزه په‌رله‌مانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌ڵستكارانه‌وه به‌و جۆره چه‌پڵه‌ی به‌هێز بۆ وتاری كه‌سێك لێ بده‌ن، كه له په‌رله‌مان قسه‌ی كردووه، ئه‌ویش سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان.
سه‌رۆكی توركیا، له میانی سه‌ردانێكی بۆ ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاكستان، به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی و ئه‌نجوومه‌نی پیرانی پاكستان كرد و تێیدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌رچاوه: تورك پرێس
SN CUMHURBAŞKAN’I RECEP TAYYİP ERDOĞAN’I
— İbrahim Melih Gökçek (@06melihgokcek) February 15, 2020
İÇİN PAKİSTAN BAŞBAKANI İMRAN HAN ŞÖYLE DEDİ:
“Erdoğan Pakistan'da seçime girse kazanır" pic.twitter.com/bulq2NrpCM