مه‌سرور بارزانی: گه‌وره‌ترین كێشه‌ی هه‌موومان داعشه‌

"داوا لە ھاوڕێیانمان دەكەین بەردەوامبن لە راھێنانكردن بە ھێزه‌كانی پێشمەرگە"

K24- هه‌ولێر:

له‌ دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئیتاڵی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه‌ ئیتاڵیا به‌ دۆستی خۆمان ده‌زانین و سوپاسی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ و پاپا ده‌كه‌م، كه‌ به‌رده‌وام پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

مه‌سرور بارزانی دووپاتیشی كرده‌وه‌، گەورەترین كێشەی ھەموومان داعشە و تا ئێستا چارەسەر نەبووە و داوا لە ھاوڕێیانمان دەكەین، پشگیریمان بكەن و بەردەوامبن لە راھێنانكردن بە ھێزه‌كانی پێشمەرگەی كوردستان.

H.B

Fly Erbil Advertisment