132 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
تائێستا زیاتر لە 2 ھەزار كەس بەو ڤایرۆسە مردون
K24 - ھەولێر
132 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ھەزار و 693 كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین، لە ئاماری رۆژانەیدا بڵاوی كردووەتەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 132 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و 749 كەسی دیكەش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
بەو پێیەش لە چین و نزیكەی 30 وڵاتی جیھان، رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 75 ھەزار و 202 كەس. ھەروەھا ئەوانەش كە بە ڤایرۆسەكە مردون، دوو ھەزار كەسی تێپەڕاند. تا ئێستاش 14 ھەزار و 460 كەس چارەسەركراون و لە ڤایرۆسەكە رزگاریان بووە.
ھ.م