عه‌للاوی داوا له په‌رله‌مان ده‌كات متمانه به كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بدات
رۆژه‌كه‌ش دیاری ده‌كات
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق له باره‌ی دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات گوتارێكی پێشكه‌شكرد و داوای له په‌رله‌مان كرد، ده‌نگ به كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بدات.
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌تی نوێ دوور له لایه‌نه سیاسیه‌كان و بۆ ته‌واوی عێراقییه‌كان ده‌بێت.
عه‌للاوی له گوتاره‌كه‌یدا داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كۆببێته‌وه و ده‌نگ به كابینه‌كه‌م بدات.
عه‌للاوی خۆپیشانده‌رانیشی دڵنیا كرده‌وه، كه كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان ده‌كات و لێكۆڵینه‌وه له پێشێلكارییه‌كان ده‌كات.
H.B