بنیامین نه‌ته‌نیاهو: ناتوانم ژماره‌ی گه‌شته نهێنییه‌كانم بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاشكرا بكه‌م
بۆ یه‌كه‌مجار.. ئیسرائیلییه‌كان به‌سه‌ر سعوویهدا ده‌فڕن
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ ئیسرائیلییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی سعوودیه‌دا ده‌فڕن و پێشبینی ده‌كات، به ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌شتی راسته‌وخۆ له نێوان سعوودیه و ئیسرائیل ئه‌نجام بدرێت.
نه‌ته‌نیاهو به كه‌ناڵی "هه‌لا"ی ئیسرائیلی راگه‌یاندووه، كه ئارییێ ده‌رعی، وه‌زیری ناوخۆی ئیسرائیل، واژۆی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كردووه كه رێگه به هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی ئیسرائیلی ده‌دات بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری و بازرگانی گه‌شت بۆ سعوودیه بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه به ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی گه‌شتی راسته‌وخۆ له نێوان سعوودیه و ئیسرائیل ئه‌نجام بده‌ن.
بنیامین نه‌ته‌نیاهو له گفتوگۆیهكهدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلییه رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ناتوانێت ژماره‌ی گه‌شته نهێنییه‌كانی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاشكرا بكات.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م