شه‌قڵاوه.. داڕمانی شاخێك رێگای نزیكه‌ی 50 گوند داده‌خات
داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن به‌هانایانه‌وه بچن
K24- شه‌قڵاوه:
بەھۆی دارمانی شاخێك لە سنووری قەزای شەقڵاوە رێگەی دەیان گوند لە سەركەندی خەیلانییان داخرا و هاتوچۆی گوندنشینان له‌و رێگه‌یه‌وه په‌كی كه‌وتووه.
په‌یمانێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هۆكاری داڕمانی ئه‌و شاخه به‌هۆی ئه‌و بارانه به‌لێزمه‌یه بووه، كه له شه‌وی رابردووه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی ئه‌و رووداوه رێگای نزیكه‌ی 50 گوند به‌ته‌واوه‌تی داخراوه.
گوندنشینانیش داوا له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن، به‌هانایانه‌وه بچن و رێگاكه‌یان بۆ چاك بكه‌نه‌وه، چونكه رێگای سه‌ره‌كی دابینكردنی هه‌موو پێداویستییه‌كانی رۆژانه‌یه و كۆسپی بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دروستكردووه، كه له‌و گوندانه‌وه بۆ خوێندن روو له شاره‌كان ده‌كه‌ن.
H.B