وڵاتێکی عەرەبی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

وڵاتێکی عەرەبی تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویکردەوە، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشەکە بۆ نەخۆشخانەی رەفیق حەریری لە بەیروت گواستراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ ئیسرائیلیش یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کرد دوای ئەوەی هاووڵاتییەکی لە ژاپۆن گەڕاندەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، گیان لەدەستدانی چوار کەسی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاندووە.