بایدەمیر ھۆكاری بەشداری نەكردنی لە كۆنگرەی ھەدەپە ئاشكرا دەكات
بایدەمیر: 10 پەرلەمانتاری ھەدەپە لە زیندانن
K24 - ھەولێر
عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24 رایگەیاند، بەهۆی دۆخی سیاسییەوە، نەیتوانیوە بەشداری چوارەمین کۆنگرەی هەدەپە لە ئەنقەرە بکات.
بایدەمیر گوتی: "ئێستا 10 پەرلەمانتاری هەدەپە كە ھاوڕێی مننم بەهۆی بیروباوەڕی سیاسییەوە لە تورکیا زیندانی کراون".
ھیواشی خواست: "كێشەكانی بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن و زیندانییەكان ئازاد بكرێن".
ئەمڕۆ چوارەم کۆنگرەی پارتی دیموكراتی گەلان(هەدەپە) لە شاری ئەنقەرە دەستیپێکرد.