حه‌لبووسی باس له "كاتی متمانه‌دان به كابینه‌ی عه‌للاوی" ده‌كات
حه‌لبووسی داوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌كات بۆ دیاریکردنی رۆژی متمانەدان بە کابینەی نوێ.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوای کردووە رۆژی دووشه‌ممه 24/2/2020 دەستەی سەرۆکایەتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆببێتەوە، بە مەبەستی تاووتوێکردن و دیاریکردنی رۆژی دەنگدان بە کابینەی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد ته‌وفیق عەللاوی.
پێشتر حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە رۆژی چوارشەممە پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کابینەی نوێ کۆدەبێتەوە.
هەفتەی رابردوو محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق رایگەیاندبوو کە رۆژی دووشەممە کابینەکەی رادەستی پەرلەمان دەکات.
ئ. م