رووحانی: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و كۆرۆنا هاوشێوه‌ن
ترس لێیان له كاریگه‌رییه‌كه‌یان زیاتره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی ده‌ڵێت: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان، ترس لێیان له كاریگه‌رییه‌كه‌یان زیاتره.
له كاتی پێشوازیكردنی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: ئێمه جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له دژی ئێران به كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ده‌زانین.
هه‌روه‌ها وتی: هیوادارین یه‌كێتی ئه‌وروپا توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌ركی مرۆڤانه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مه‌ریكا له (8ی ئایار/ مایۆی 2018) له‌و رێككه‌وتنه ناووكییه پاشه‌كشه‌ی كرد، كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوای زیاتر له 12 ساڵ دانووستان له‌گه‌ڵ ئێران واژوویان كردبوو.
سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه، هه‌ریه‌ك له چوار ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی (رووسیا، چین، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا له رێككه‌وتنه‌كه ماونه‌ته‌وه.