دووه‌م بومه‌له‌رزه رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند
له شاری وانی باكووری كوردستانیش هه‌ستی پێكراوه
K24- هه‌ولێر:
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی نوێ به گوڕی 5.7 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر، پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند، ئه‌مه‌ش دووه‌م بومه‌له‌رزه‌یه كه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا له‌و ناوچه‌یه رووبدات.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه، دانیشتوانی پارێزگای وانی باكووری كوردستانیش كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئازربایجانی رۆژئاوا له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ستیان به بومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
تا ئێستاش هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی دووه‌م بومه‌له‌رزه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی 5.8 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر له قووڵایی 6 كیلۆمه‌تر له‌و ناوچه‌یه روویدا.
دواتر رێكخراوی فریاگوزاری ئێران برینداربوونی 75 كه‌س و گه‌یشتنی زیانی ماددی به 25 گوندی ناوچه‌كه راگه‌یاند.
H.B