پۆمپێیۆ بەڵێنەكانی عەللاوی ئاشكرا دەكات
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و محەمەد تۆفیق عەللاوی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن
K24 - ھەولێر
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، عەللاوی بەڵێنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانی پێداوە.
مایك پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاشكرای كرد، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق ئەنجامداوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی عێراق كراوە و ئەمەریكا پاڵپشتی خۆی بۆ عێراق دووپاتكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش دەكات، عەللاوی بەڵێنی داوە، كار بكات بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت و توندوتیژییەكان لە عێراق كۆتایی پێبھێندرێت و داواكارییەكانی خۆپیشاندەرانیش جێبەجێ بكات.