یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی تۆماركرا
هاووڵاتییه‌كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی به‌حره‌ین تۆماركرا و به فه‌رمی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته حاڵه‌ته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی به‌حره‌ینی، له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه هاووڵاتییه‌كی به‌حره‌ینی دوای ئه‌وه‌ی له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه، نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات دوای پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ركه‌وتووه حاڵه‌ته‌كه په‌تای كۆرۆنایه، هه‌موو رێكارێكی پێویستیش بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته گیراوه‌ته‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌حره‌ین، رێكاره‌كانی توندتر كردووه و داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردووه ئاگاداری ته‌ندروستی خۆیان بن.
ئ. م