كۆرۆنا له وڵاتێكی دیكه‌ی دراوسێی عێراق تۆمار كرا
له شاری مه‌شهه‌دی ئێران بوونه
K24 - هه‌ولێر:
3 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا له وڵاتی كوه‌یت تۆماركرا، كه هه‌ر سێ كه‌سه‌كه، له شاری مه‌شهه‌دی كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی كونای كوه‌یتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، حاڵه‌تی یه‌كه‌م پیاوێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵه‌ی كوه‌یتی و دووه‌م پیاوێكی 61 ساڵه‌ی سعوودی نیشته‌جێی كوه‌یته، هه‌رچی حاڵه‌تی سێیه‌مه كه‌سێكه ته‌مه‌ن 21 ساڵانه به‌ڵام ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، لێژنه‌ی پزیشكی پشكنینیان بۆ هه‌ر سێ كه‌سه‌كه كردووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن، به‌ڵام دوو حاڵه‌تی یه‌كه‌م هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشیه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوه‌یت رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌واوی رێكاره‌كان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه گیراوه‌ته‌به‌ر و به گوێره‌ی پشكنینه ته‌ندروستییه‌كان، له‌وه دڵنیابوونه‌ته‌وه كه حاڵه‌ته‌كه‌یان كۆرۆنایه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ته‌ندرووست هه‌ر سێ تووشبووه‌كه جێگیره و له ژێر چاودێری وردی پزیشكاندان.
ئ. م