رێوشوێنه‌كان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر ده‌كرێن
شاندێكی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دوای ئاشكراكردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كانی خۆپارێزیی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه توندتر و فراوانتر ده‌كات.
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاشكرای كرد، به‌م زوانه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی هه‌وڵه‌كانیان بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا، یه‌ك ده‌خه‌ن.
له‌كاتێكیشدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه وێڕای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات هه‌موو لایه‌نه پهیوهندییدارهكانیش راسپێردراون، بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بگرنه‌به‌ر، كه هه‌وڵی ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
له‌م باره‌شه‌وه فه‌تحی محه‌ممه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاند، تا ئێستا مه‌ترسییه‌كان له‌و ئاسته‌دا نین، كه ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ چین و وڵاتانی دراوسێ بوه‌ستێنن، به‌ڵام له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی وه‌هاشدا، به‌توندی سزای هه‌ر كه‌سێك ده‌ده‌ن، كه هه‌وڵی گرانكردنی كه‌لوپه‌ل و قۆرخكاریی بدات.
ئه‌گه‌رچی ئامار و زانیارییه فه‌رمییه‌كان ده‌ری ده‌خه‌ن كه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا رۆژ دوای رۆژ له جیهاندا له زیاد بوونه، به‌ڵام رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ته‌نیا له 2%ی تووشبووانه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باشه كه نیشانی ده‌دات به گرتنه‌به‌ری رێگاكانی خۆپارێزیی و چاره‌سه‌رییه‌كان، ده‌تواندرێت تووشبووان به ڤایرۆسه‌كه به رێژه‌یه‌كی زۆر، له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه رزگار بكرێن.
H.B
هاوكات له ده‌روازه‌ی سنووریی حاجی ئۆمه‌رانیش، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆ ماوه‌ی چوارده ڕۆژ له شوێنی تایبه‌ت ده‌خرێنه ژێر چاودێریی پزیشكی، تا ئێستاش نزیكه‌ی 400 گه‌شتیار كه له ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ماوه‌ی زیاتر له 48 كاتژمێره خراونه‌ته ژێر چاودێریی پزیشكییه‌وه.