حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسر كۆچی دوایی كرد
ماوه‌ی 30 ساڵ سه‌رۆكی میسر بوو
K24 - هه‌ولێر:
حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشووتری میسر، له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی میسر، كۆچی دوایی حوسنی موباره‌كی راگه‌یاند و كه‌سه نزیكه‌كانیشی هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
پێشتر به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه و ئه‌مڕۆ 25/2/2020، له ته‌مه‌نی 91 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
حوسنی موباره‌ك، له 4/5/1928 له‌دایكبووه، له سه‌ربازیدا پله‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌وه فه‌ریقی فڕۆكه‌وانی له هێزی ئاسمانی میسر.
له ساڵی 1981 وه‌ك سه‌رۆكی میسر ده‌ستبه‌كاربوو تا راپه‌ڕینه‌كانی 2011ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه به به‌هاری عه‌ره‌بی وه‌سف كرا و دواتريش ميسرى گرته‌وه، وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا.
ئ. م