فڕۆكه‌یه‌ك له ئێرانه‌وه "به 17 تووشبووی كۆرۆنا" گه‌یشته توركیا
132 سه‌رنشینی گواستووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی توركی كه له ئێرانه‌وه به 132 گه‌شتیاره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌نقه‌ره، نزیكه‌ی 17 كه‌سی تووشیبووی كۆرۆنای تێدا بووه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكه‌یه 132 گه‌شتیاری تێدا بووه، نزیكه‌ی 17 له‌وانه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
لێژنه‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كان پشكنينيان بۆ سه‌رنشینان كردووه و 17 له‌وانه پله‌ی گه‌رمی له‌شیان زیاتر بووه له پله‌ی گه‌رمی ئاسایی.
بڕیاردراوه ئه‌و كه‌سانه بخرێنه ژووری جیاكراوه و چاودێری ته‌ندرووستی زیاتریان بكرێت.
ئ. م