ئەمەریکا 13 دەزگا و کەسایەتی سزا دەدات
"هاوکاری پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی ئێران دەکەن"
K24 - ھەولێر
ئەمەریکا سزای دارایی خستە سەر 13 دەزگا و کەسایەتی هەریەک لە عێراق، رووسیا، چین، ئێران، تورکیا و سووریا.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەی سزای دارایی خستە سەر 13 دەزگا و کەسایەتی، ژمارەیەک وڵات، کە هاوکاری پەرەپێدانی بەرنامەی مووشەکی ئێران دەکەن، لە نێویاندا هەریەک لە عێراق، رووسیا، چین، ئێران، تورکیا و سووریا.
پۆمپێیۆ راشیگەیاندووە، واشنتن هەموو هەوڵێک دەدات، بۆ ئەوەی رێگری لە ئێران بکات، پەرە بە توانا مووشەکییەکانی بدات.