لە کوەیت و بەحرەین ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبووەوە

ژمارەکان زیادی کرد

K24 – هه‌ولێر:

ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوەیت بۆ 12 کەس بەرزبووەوە و لە بەحرەینیش، سێ حاڵەتی دیکە تۆمار کرا.

وەزیری تەندروستی کوەیت بڵاویکردەوە، ئەو حاڵەتە نوێیانە سەرجەمیان لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە  و خروانەتە ژێر چاودێرییەوە.

کوەیت، هەموو بۆنە و چالاکییە وەرزشییەکان و گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ ژاپۆن و سینگافورە راگرت.

هەروەها، وەزارەتی تەندروستی بەحرەین، چوار حاڵەتی نوێی راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبوان بۆ 21 کەس بەرزبووەوە کە چواریان خەڵکی سعودییەن.