شاندێكی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ عه‌للاوی كۆده‌بێته‌وه
پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی پێنج شه‌مه 27ی شوبات په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لاوی كۆده‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له‌و دانیشتنه‌شدا، به‌شیر حه‌داد گوتی: سبه‌ی شاندێكی لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو و لایه‌نه سیاسیه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه.
دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو به داواكارییه‌كانی كورد رازی بوو، ئه‌وا كوردیش پشتگیری له كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ده‌كات، ئه‌گه‌رنا كورد دوا بڕیاری خۆی ده‌دات.
H.B