رووسیا: سازش ناكەین

"ناتوانین لە سووریا رێگری لە شەڕ دژی تیرۆرستان بكەین"

K24 - ھەولێر

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ناتوانین لە سووریا رێگری لە شەڕ دژی تیرۆرستیان بكەین و سازش بۆ تیرۆرستان ناكەین".

گوتیشی: "لە ئیدلب دەبێ ئەو رێككەوتنە  جێبەجێ بكرێت كە لەنێوان سەرۆكی رووسیا و توركیا كراوە، دەبێ ئۆپۆزسیۆن لە تیرۆستان جیا بكرێنەوە و ناوچەیەكی ئارام دروست بكرێت و ھێزەكانی توركیا و سووریا یەكتر تۆپباران نەكەن".

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشدا: "مافی حكومەتی سووریایە لەو ناوچانە تیرۆرستان لەناو ببات".

ئاشكراشی كرد: "لەسەر داوای توركیا ئەمڕۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان ڤلادیمێر پوتن و رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجامدرا، باسی رووداوەكانی دوێنی ئیدلب كرا، لە داھاتوودا پەیوەندییەكان لەبارەی كەمكردنەوەی گرژییەكان بەردەوام دەبێت".