ئیسرائیل سه‌ره‌خۆشی له ئه‌نقه‌ره ده‌كات
به هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا له ئیدلب
K24 – هه‌ولێر:
له هه‌ژماری ره‌سمی خۆیدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له توركیا، سه‌ره‌خۆشی له توركیا كردووه، به هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیا له ئیدلب.
له تویته‌كه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل، سه‌ربازه كوژراوه‌كانی توركیای به "شه‌هید" وه‌سفكردووه و نووسیویه‌تی: "باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل شه‌وی رابردوو خه‌مێكی قوڵی خواردووه به هۆی شه‌هیدبوونی سه‌ربازانی تورك و ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ برینداران و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه ده‌كه‌ین گیانیان به‌خشی".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازربیجانیش پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی توركیا كرد.
شه‌وی رابردوو، له ئاكامی بۆردومانێكی سوپای سووریا بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، 33 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته كوژران.