وڵاتێكی دیكە یەكەم حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنای راگەیاند
لە ئێران گەڕاوەتەوە
K24 - ھەولێر
قەتەر یەكەم حاڵەتی تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند.
حكومەتی قەتەر ئاشكرای كرد، ئەو كەسەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، لە ئێران گەڕاوەتەوە.
پێشتر لە چەند وڵاتێك راگەیەندراوە، ئەو كەسانەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان لە ئێران گەڕاونەتەوە.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، 593 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوونە و 43 كەس بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران راشیگەیاندووە، تائێستا 123 كەسی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.