پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به ‌قاچاغبردنی نه‌وت دەكات

خولی بەھارەی پەرلەمان دەستپێدەكات

K24 - ھەولێر

پەرلەمانی كوردستان خولی بەھارەی دەكاتەوە و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پێشنیازەیاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به ‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی دەكات.

بڕیارە كاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ، پەرلەمانی كوردستان دەست بە خولی بەھارەی بكاتەوە و كۆبوونەوەكانی دەستپێبكاتەوە، بەپێی ئەو بەرنامەی كارەش كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ ئەندامانی ناردووە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا، وێڕای كردنەوەی خولی بەھارە، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ  پێشنیازە‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی لە ھەرێمی كوردستان دەكات.

وەك لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ھاتووە، كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره‌ رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتارێك پێشكەش دەكات.