نزیکەی 13 هەزار کۆچبەر چاوەڕێی دەرگای یۆنان دەكەن

لە سنووری نێوان توركیا و یۆنان كۆبوونەتەوە

K24 - ھەولێر

نزیکەی 13 هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، کۆبوونەتەوە و دەیانەوێت بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا.

رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، نزیکەی 13 هەزار کۆچبەر لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دا کۆبوونەتەوە و چاوەڕێی دەرفەتێک بۆ پەڕینەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.

بەگوێرەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە، لەنێو کۆچبەراندا ژن و منداڵ هەن و لە کەشێکی ساردا لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەبێ بوونی نوانێک، یان پێخەفی پێویست، رۆژ  دەکەنەوە.

شەپۆلی کۆچبەران بەرەو یۆنان و بولگاریا، دوای بڕیارەکەی تورکیا دێت، بۆ کردنەوەی رێڕەوی ئەوروپا بە رووی پەنابەران.