كۆرۆنا گه‌یشته سعودییه
تووشبووه‌كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
عه‌ره‌بستانی سعودییه تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودییه تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له وڵاته‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و هاووڵاتییه‌ی تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه، له وڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وڵاتی تونسیش یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، هاووڵاتییه تووشبووه‌كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه و له 27ی مانگی رابردوو له وڵاتی ئیتاڵیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
H.B