له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی "كۆرۆنا تێكده‌شكێنین" راگه‌یه‌ندرا
ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش له هه‌ڵمته‌كه‌دا به‌شدارن
K24- هه‌ولێر:
تا ئێستا زیاتر له 86 هه‌زار كه‌س لە جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و نزیكه‌ی له 3% ـیان به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، له هه‌رێمی كوردستانیش چوار كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و ژماره‌یه‌ك چالاكوانی مه‌ده‌نی و خۆبه‌خش له شاری هه‌ولێر ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێك بە ناوی كۆرۆنا تێكده‌شكێنین و له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیانیش هاوشانی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت به‌شداربن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه.
خۆبه‌خشه‌كان هاوكاری و پێداویستی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رمایه‌داران و خێرخوازان كۆده‌كه‌نه‌وه و له شوێنه گشتییه‌كاندا دابه‌شی ده‌كه‌ن و رێنمایی خۆپارێزیش به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن.
هاووڵاتیانی خۆبه‌خش هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان ناو ناوه كۆرۆنا تێكده‌شكێنین، داواش له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، هه‌ركه‌س و له‌لای خۆیه‌وه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكات و هاوكاری داموده‌زگا په‌یه‌وه‌ندیداره‌كان بن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هاوڵاتیانیش ئێستا له مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێگه‌یشتوون و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: پا‌به‌ندن به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ خۆپارێزی له تووشبوون به‌و په‌تایه.
H.B