ناتەنیاهو سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کرد

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل راگەیەندرا

بنیامین ناتەنیاھۆ گەورەترین سەركەوتنی مێژوویی خۆی لە ھەڵبژاردنەكاندا راگەیاند.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیلدا، بنیامین ناتەنیاھو، سەرۆكی پارتی لیكۆد لەگەڵ ھاوپەیمانەكانی 60 كورسی پەرلەمانی ئیسرائیلیان مسۆگەر كردووە. پارتی شین سپیش 33 كورسی بەدەستھێناوە.

ناتەنیاھو لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان گووتی، سەركەوتنی ئەمجارەی لە ھەڵبژاردندا، لە سەرجەمم سەركەوتنەكانی دیكەی گرنگترو مێژوویی ترە.

بەهۆی نەبردنەوەی زۆرینەی تەواوەتی لە لایەن هیچ کام لەم دوو پارتە، سێیەم جارە لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک، هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمجارە، ناتەنیاهو توانی دەست بە دەسەڵاتەکەیەوە بگرێت و سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

BBC

H.J