ئه‌سینا: توركیا بووه‌ته سه‌ره‌كیترین قاچاغچی په‌نابه‌ران
ده‌یه‌وێت چاوپۆشی له پرسی سووریا بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، "كیریاكۆس میتسۆتاكیس" رایگه‌یاند، توركیا بووه‌ته قاچاغچی سه‌ره‌كی په‌نابه‌ران. سه‌رۆكی توركیا، پرسی په‌نابه‌ران به‌كارده‌هێنێت بۆ چاوپۆشین له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به سووریا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان وتیشی: ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات زۆر كه‌متره له ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی په‌نابه‌ران.
هه‌روه‌ها وتی: كێشه‌ی په‌نابه‌رانی سه‌ر سنووری یۆنان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر سنووره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. هیوادارین ئه‌و كێشه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئه‌وروپا و گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتی خۆی.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌تی یۆنان هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به قاچاغ دێنه ناو خاكه‌كه‌یه‌وه دیپۆرتیان بكاته‌وه.
"كیریاكۆس میتسۆتاكیس" داواشیكرد، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌له بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه ئه‌نجام بدات.