عومان.. 6 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به فایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران
داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شتی ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن كه كۆرۆنای لێ بڵاوبووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌ڵته‌نه‌ی عومان تۆماركردنی 6 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته یه‌كه‌م دوو حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه راگه‌یاند، كه پێكهاتبوون له دوو ئافره‌ت و له وڵاتی ئێران گه‌ڕابوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته، باری ته‌ندروستی ئه‌و دوو ئافره‌ته جێگیره و له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراون.
داواشی له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد، به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی ئه‌و وڵاتانه نه‌كه‌ن، كه په‌تای كۆرۆنای لێ بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مه‌سقه‌ت بڕیاری وه‌ستاندنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له نێوان عومان و ئێران داوه.
H.B