تره‌مپ له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به گه‌وره دانووستانكاری تاڵیبانه‌وه كرد
ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان رێككه‌وتن

K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، رایگه‌یاند، گه‌وره دانووستانكاری بزووتنه‌وه‌كه، مه‌لا به‌ردار ئاخوند، له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ كردووه.
بزووتنه‌وه‌كه راشیگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له سه‌روبه‌ندی واژووكردنی رێككه‌وتنی ده‌وحه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و تاڵیبان بووه، كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه.
گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید له تویتێكدا راشیگه‌یاند، تره‌مپ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی به جێگری سیاسی ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان، مه‌لا به‌ردار ئاخونده‌وه كردووه و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر گفتوگۆیان كردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تره‌مپ رایگه‌یاندووه، خۆی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له واده‌یه‌كی نزیكدا كۆده‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌فغانستان، ئه‌گه‌ر شتێكی خراپ روویدا.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ تاڵیبان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و (29) ده‌وڵه‌ت به‌شداریان له دانووستانه‌كان كردووه.
له شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر، ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی ئه‌فغانستان رێككه‌وتنی واژوو كرد و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه تاڵیبان هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌تی كابوڵ راده‌گرێت و ئه‌مه‌ریكاش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان ده‌كێشێته‌وه و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان له ماوه‌ی 14 مانگدا ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵن.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له 1996دا ده‌ركه‌وت و زیاتر له سه‌دا 80ی خاكی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد و ئیماره‌تێكی ئیسلامی له ئه‌فغانستان راگه‌یاند و ته‌واوی هێز و گرووپه چه‌كدارییه‌كانی ئه‌فغانستانی له دۆڵی بانشیر گه‌مارۆ دابوو.
به هۆی ته‌قاندنه‌وه‌ی تاوه‌ره بازرگانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن رێكخراوی قاعیده و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كان تۆمه‌تبار كرد و داوایكرد، تاڵیبان ئوسامه بن لادن راده‌ستی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مه‌لا عومه‌ری ئه‌میری پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بن لادن راده‌ست بكات و رایگه‌یاند، بن لادن میوانی خۆشه‌ویستی ئه‌فغانستانه.
به‌و هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌ستپێكرد و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له كابوڵ هێنا.
سه‌ره‌ڕای پێكهێنانی حكومه‌تی كابوڵ و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام بۆ كشانه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌ستیی به دانووستان كرد و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی حكومه‌تی كابوڵی لێكهوتهوه.
تاڵیبان ره‌تیكردووه‌ته‌وه هیچ جۆره دانووستانێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابوڵ بكات و ئه‌و حكومه‌ته‌ی به وابه‌سته‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌قه‌ڵه‌مداوه.

