ئەمەریکا ملیارەها دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکات
ترەمپ داوای بڕە پارەیەکی کردبوو
K24 – ههولێر:
کۆنگرێسی ئەمەریکا زیاد لە هەشت ملیار دۆلاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان کرد.
ئەو بڕیارەی کۆنگرێس دەچێتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و دەبێت واژۆی لەسەر بکات، پاشان پارەکە تەرخان دەکرێت.
سێ ملیار دۆلار لەو پارەیە بۆ توێژینەوە لەسەر ڤایرۆسەکە، دوو ملیاریش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، یەک ملیار بۆ کاردانەوەکان، یەک ملیار دۆلار بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکیی و یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاریش بۆ رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسەکە لە دەرەوەی ئەمەریکا تەرخان دەکرێت.
سەرەتا ترەمپ داوای یەک ملیار و 250 ملیۆن دۆلاری لە کۆنگرێس کرد، بەڵام کۆنگرێس بڕیاریدا، پارەی زیاتر بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات و سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو بەکارێکی باش دەزانێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی 11 کەس و دوو ویلایەتیش باری لە ناکاویان راگەیاندووە.
Metro