تەواوی حاڵەتەکانی ئەمڕۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی عەرەبی و تورکیا و ئێران
نوێترین پێشهاتەکان بزانە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەندین حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا تۆمارکران ئەمانەی خوارەوە نوێترین ئامارەکانن
هەرێمی کوردستان:
ژمارەی حاڵەتەکان بۆ هەشت حاڵەت بەرزبووەوە
سعوودییە:
سێ حاڵەتی نوێی راگەیاند و حاڵەتەکان بۆ پێنج دانە بەرزبوونەوە
میسر:
حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسەکەی راگەیاند
ئێران:
107 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 513 هەڵگری ڤایرۆسەکەن
حکومەتی ئێران دەڵێت، کار لەسەر دۆزینەوەی دژە ڤایرۆسەکە دەکەن
فەڵەستین:
دەرگای مزگەوت و کلێساکانی داخست و باری لەناکاوی راگەیاند
عێراق:
نوێژی هەینی لە هەندێک ناوچە راگیرا و دەوامی حکومی کەمکرایەوە
مەغریب
دووەم حاڵەتی تۆمار کرد
ئیمارات:
راهێنانە سەربازییەکانی راگرت
کوەیت:
دوو حاڵەتی نوێی تۆمار کرد و ژمارەکە بۆ 58 حاڵەت بەرزبووەوە
تورکیا:
تیمێکی هێڵی فڕۆکەوانیی تورکی دەخرێنە ژێر چاودێریی دوای ئەوەی یەکێک لە سەرنشینی فڕۆکەکەیان کە خەڵکی فەڕەنسایە، هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە