پۆمپیۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی ئێران ده‌كات
له باره‌ی وزه‌ی ناووكییه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند، ئێران پابه‌ندییه‌كانی به رێكه‌وتنی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی جێبه‌جێ ناكات و زانیاری ورد له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی ده‌شارێته‌وه.
مایك پۆمپیۆ داواشی له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، پابه‌ندی به‌نده‌كانی رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناووكی بێت و هاوكاری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی بكات.
هه‌روه‌ها داوایكرد، ئێران ورده‌كاری پێویست له باره‌ی چالاكییه ناووكییه‌كانی بخاته به‌ر ده‌ست تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێگه بدات ئه‌و تیمانه سه‌ردانی دامه‌زراوه ناووكییه‌كانی بكه‌ن.