به وێنه.. به‌هۆی كۆرۆنا حه‌ره‌می مه‌ككه جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت
بۆ یه‌كه‌م جاره به‌و شێوه‌یه ده‌بینرێت
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی ئاسمانی "قورئانی كه‌ریم"ـی سعوودیه چه‌ند وێنه‌یه‌كی كه‌عبه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا بۆ یه‌كه‌م جار دوای راگرتنی عه‌مره به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، چێوه‌ی ته‌واف به چۆڵی ده‌رده‌كه‌وێت.
له وێنه‌كاندا شوێنی نوێژ، چێوه‌ی ته‌واف و سه‌فا و مه‌روا ته‌واو له نوێژكاران و موعته‌مه‌ره‌كان چۆڵن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه وه‌ك رێكارێك بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریاندا عه‌مره و زیاره‌تكردنی ماڵی خودا قه‌ده‌غه بكه‌ن.
هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته رایانگه‌یاندووه، ئێستا چه‌ند تیمێكی تایبه‌تی ته‌ندروستی سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ن به مادده‌ی دژه ڤایرۆس.
له 26ی مانگی رابدروو حكومه‌تی سعوودییه هاتنی سه‌رجه‌م زیاره‌تكار، گه‌شتیار و موعته‌مه‌ره‌كانی بۆ ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی قه‌ده‌غه كرد.
H.B


