دادگای نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی جه‌نگی ئه‌فغانستان ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا دژیه‌تی
K24 – هه‌ولێر:
دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌و تاوانانه‌ی لایه‌نه‌كانی ناكۆكی له ئه‌فغانستان ئه‌نجامیانداوه.
فه‌رمانگه‌ی تێهه‌ڵچوونه‌وه له دادگای لاهای، رایگه‌یاند، بڕیاری فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له دادگاكه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه له نیسانی رابردوو ره‌تیكردبوویه‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ بكرێت، كه لایه‌نه‌كان له دوای 2003ه‌وه له ئه‌فغانستان ئه‌نجامیان داوه.
دادوه‌ری دادگاكه، پیوتر هۆفمانسكی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه له ده‌سه‌ڵاتی دادگای نێوده‌وڵه‌تییه و پێویسته به‌دواداچوونی ورد بۆ هه‌موو ئه‌و پێشێلكاریانه بكرێت، كه له ئه‌فغانستان ئه‌نجامدراون.
له 2017دا داوا له دادگاكه كرا، لێكۆڵینه‌وه له تاوانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی ناتۆ، حكومه‌تی ئه‌فغانستان و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بكرێت، كه له ئه‌فغانستان ئه‌نجامیان داون. به تایبه‌تی به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه و ئازاردانی له راده‌به‌ده‌ر له لایه‌ن هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكاوه له دژی نه‌یاره‌كانی.
له سه‌ره‌تای باسكردنی دۆسییه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌ربڕی و له مانگی ئازار/ مارسی رابردوودا سزای سه‌پاند به‌سه‌ر دادگاكه‌دا.
به گوێره‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، ڤیزا نادرێته هیچ كه‌سێك به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.