کۆرۆنا یەکەم قوربانی بە بەریتانییەکان دا

حاڵەتەکە نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و حکومەتیش هۆشداریی دەدات

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی خزمەتگوزاریی نیشتمانی نیشتمانی بەریتانیا، ژنەکە سەرەتا بەهۆی تێکچوونی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دوای پشکنین زانراوە کە دووچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداریی داوەتە خەڵکی بەریتانیا کە ئەگەری زۆرە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بەمزوانە لە بەریتانیا بڵاوببێتەوە.

ئەوەی بووەتە مایەی نیگەرانی بەریتانییەکان ئەوەیە، ئەو ژنەی گیانی لەدەستداوە، سەردانی دەرەوەی بەریتانیای نەکردووە و لە ناوخۆی بەریتانیا دووچاری ڤایرۆسەکە بووە.

لە بەریتانیا 116 کەس تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا، 30 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.

BBC