تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تونس روویدا
تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تونس روویدا
K24 – ههولێر:
وەزارەتی ناوخۆی تونس بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی بوحەیرە و نزیک لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی روویدا.
بەگوێرەی هەواڵێکی فرانس پرێس، خۆکوژەکە هەوڵی داوە بچێتە ناو باڵیۆزخانەکە، بەڵام لە لایەن پۆلیس رێگری لێکراوە و کوژراوە.
بەهۆی هێرشەکە، چەند پۆلیسێک برینداربوون کە پاسەوانی باڵیۆزخانەکەیان کردووە.