پێنج گەنجی کورد بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێكی 14 ساڵی سزا دەدرێن
دانیان بە تاوانەکەیان ناوە
K24 – ههولێر:
پێنج کوردی دانیشتووی بەریتانیا بە ناوەکانی جاسم محەمەد، کاوان عومەر، نزار ئەنوەر، سەبا محەمەد و شەنگار ئیبراهیمی بە تۆمەتی پێدانی ماددەی هۆشبەر و دەسدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن 14 ساڵی سزا دەدرێن.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، ئەو پێنج کەسە، خواردنەوە و ماددەی هۆشبەریان داوە بە کچەکە و بە لاڕێیانبردووە، دواتر دەستدرێژی سێکسیان کردووەتەوە سەر.
لە دادگای شێفیڵد، 10 کەس بە تۆمەتی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن 14 ساڵی دادگایی کران و دواتر پێنج لەوان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغ بووەوە و بڕیارە 13ـی ئەم مانگە، دادگا سزاکانیان دیاری بکات.
قوربانییەکە بە دادگای گوتووە، دووچاری بارێکی دەروونی سەخت بووەتەوە و ئەو کاتەشی دەستدرێژی کراوەتە سەر، دایکی تازە کۆچی دوایی کردووە.