له قه‌ته‌ر گه‌شتی چه‌ند وڵاتێك و له سعوودییه‌ش قوتابخانه و بۆنه ئاینییه‌كان راگیران
ده‌رگای قوتابخانه‌كانی سعوودییه داخرا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی قه‌ته‌ر، بڕیاریدا رێگه له هاووڵاتیانی (14) وڵات نه‌دات سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن.
هه‌ریه‌ك له هاووڵاتیانی عێراق، ئێران، لوبنان، سووریا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن رێگه‌یان پێ نادرێت به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكه‌ن.
له سعوودییه‌ش، حكومه‌ت بڕیاریدا سه‌رجه‌م وانه ئاینی و پرۆگرامه بانگه‌وازخوازییه‌كان له مزگه‌وته‌كان رابگرێت. بڕیاره‌كه له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه كاری پێده‌كرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه هیچ خول و وانه و بۆنه‌یه‌كی ئاینی له سعوودییه به‌ڕێوه‌نابرێت تا ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده له به‌یانییه‌وه داده‌خرێن و ده‌وامیان راده‌گیرێت.
تا ئێستا له سعوودییه (11) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.