ئەوروپا نزیكەی 1500 منداڵی كۆچبەر وەردەگرێت
لە رەوشێكی خراپی مرۆییدا دەژین
K24 - ھەولێر
یەكێتی ئەوروپا نزیكەی 1500 منداڵی كۆچبەر لە یۆنان وەردەگرێت.
حكوومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەسەر ئاستی ئەوروپا گفتوگۆ ھەیە بۆ چارەسەركردنی دۆخی مرۆیی پەنابەران لە یۆنان و گرووپێك بە ناوی ھاوپەیمانی خۆبەخشەكان لە یەكێتی ئەوروپا بۆ ئەو مەبەستە پێكھاتووە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ئەنجامی كۆبوونەوەكانی دوێنێ ئێوارە، وڵاتانی یەكێتییەكە گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی 1000 بۆ 1500 منداڵی كۆچبەر لە كەمپەكانی یۆنان وەربگرن، ئەوانەی پێویستیان بە ھاوكارییە و لە دۆخێكی خراپی مرۆییدا دەژین.
ئەمە لەكاتێكدایە نزیكەی دوو ھەفتەیە بە ھەزاران كۆچبەری دیكە لەسەر سنووری توركیا - یۆنان، ھەوڵدەدەن دەربازی ئەوروپا ببن. لەسەر ئەو پرسەش بڕیارە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا كۆببێتەوە.