سعوودیه‌ ئێران به هاتنی کۆرۆنا بۆ وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات

ئاسانکاری بۆ گەشتی هاووڵاتیانی سعوودی بۆ ئێران ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیه‌ رایگەیاند، "رەفتاری نابەرپرسانەی تاران له ئاسانکاری بۆ گەشتی هاووڵاتیانی سعوودی بۆ ئێران و مۆر نەکردنی پاسپۆرتەکانیان، بووه هۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاته‌كه‌ی بڵاو ببێتەوه."

ئەنجوومەنی وەزیرانی سعوودیه‌ گوتوویەتی: "رەفتاری نابەرپرسانەی ئێران، مەترسی لەسەر تەندروستی دروست دەکات. هەوڵه نێودەوڵەتییەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەک دەخات، ئەمەش بەرپرسیارەتیی بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌ دەخاته سەر شانی ئێران."

سه‌رچاوه‌: واس

و: خ.ع